پاریس (10) یاریزانی خستووەتە لیستی ڕەشەوە

بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان، لویس کامپۆس ناوی 10 یاریزانی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، یاخود لیستی فرۆشتنەوە.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان دەستی کردووە بە پرۆسەیەک بۆ کۆکردنەوەی داهات، بەو هۆیەشەوە ناوی (10) یاریزانی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، یاخود لیستی فرۆشتنەوە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، تیلۆ کیرەر، عەبدو دیالو، سێرجیۆ ڕیکۆ، ئیدریسا گایێ، ئاڕناود کالیموێندۆ، هەروەها ناوەکانی لیاندرۆ پاریدێس و ئیکاردی و ئەندێر هێرێرا، (ئالفۆنس ئاریۆلا، گۆڵپارێزەکە بە خواستن ڕەوانەی وێستهام کراوە) بە هەمان شێوە لەنێو لیستەکەدان.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، کەیسی نێیمار بە کراوەیی ماوەتەوە و پێگەی ئەو یاریزانەش بە ڕاهێنەری نوێوە بەندە، تاکە کێشەشیان لە فرۆشتنی یاریزاناندا ئەوەیە کە نرخی مووچەکانیان بەرزە و یانە کڕیارەکان ئامادە نین ئەو بڕەیان بۆ تەرخان بکەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆك و دوو فەرمانبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

هەپەگە: 26 سەربازی دیكەی توركیا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستخۆشی لە لاپۆرتا دەکرێت

دەستخۆشییەکی زۆر بە ئیدارەى لاپۆتا و هاوکارەکانی چووەتەوە پاش ئەوەى توانیویانە موچەى یاریزانەکانی تیپەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە…
Total
0
Share