یوڤانتۆس بۆ کوادرادۆ: بۆ یانەیەک بگەڕێ

بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس، داوایان لە خوان کوادرادۆی یاریزانی کۆڵۆمبی کردووە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، ئیدارەی یانەی خانمە پیرەکە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023وە دەست بە نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند یاریزانێکیان لە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، یەکێک لەو یاریزانانە خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی-یە.

گرێبەستی کوادراودۆ لە هاوینی 2023 لەگەڵ یوڤانتۆس کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا جەمسەرەکان ڕێککەوتنێکیان لەبارەی نوێکردنەوەی پەیوەندیی نێوانیان نەکردووە.

بە سەرپەرشتی ماسیمیلیانۆ ئالێگری، کوادرادۆ لەم وەرزەدا بەشداری چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی کردووە، لە حەوت وەرزیشدا یەکێکبووە لە یاریزانە گرنگەکان، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە هیچ چانسێکی نەماوە بۆ بەردەوامبوون لە یانە زەبەلاحەکەی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

سزای لەسێدارەدان بۆ "تاوانباران"ـی دەستدرێژیكردنەسەر كچێكی منداڵ و كوشتنی دەركرا

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. دیمەنێك لە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share