یوڤانتۆس وەڵامی بەرشلۆنە دەداتەوە: مەزنترینی مێژووتان بۆ دەهێنین

Barcelona’s Argentine forward Lionel Messi (R) celebrates scoring his team’s second goal during the UEFA Champions League Group G football match between Juventus and Barcelona on October 28, 2020 at the Juventus stadium in Turin. (Photo by Marco BERTORELLO / AFP) (Photo by MARCO BERTORELLO/AFP via Getty Images)

 

یانەکانی یوڤانتۆس و بەرشلۆنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە جەنگی باشترین یاریزانی مێژوو بەرپا دەکەن و لەبەرچاوی هەوادارانیان وەڵامی یەکدی دەدەنەوە.

شەوی ڕابردوو، چوارشەممە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای ئالیانز ستادیەم سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەلام بەرانبەر یانەی یوڤانتۆسی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی بەشداریبکات، بەپێچەوانەوە لیۆ مێسی بەشداریکرد و ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد.

لەدوای یارییەکە تویتەری فەرمی بەرشلۆنە پۆستێکی کرد و نوسی، “خۆشحاڵین کە توانیتان مەزنترین یاریزانی مێژوو لە یاریگای خۆتاندا ببینن”.

ئەم تویتەی پێگەی بارسا ئاماژەیەکە بۆ هاندەران و یاریزانانی یوڤانتۆس، کە بەرانبەر لیۆ مێسی لە یاریگای خۆیاندا یارییان کردووە، هەروەها لێدانیکیشە لە بۆچوونی بیانکۆنێرییەکان کە پێیان وایە کریستیانۆ باشترینی مێژووە.

لە وەڵامدا تویتەری یوڤانتۆس نوسیویەتی، ” ڕەنگە ئێوە لە فەرهەنگێکی هەڵەدا گەڕانتان کردبێت، بەم زووانە باشترینی مێژووتان بۆ دەهێنینە یاریگای کامپ نو”.

یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە کۆی دوو ڕوبەڕوبوونەوە، لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی حەوتەمی گرتووە، لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس خاوەنی سێ خاڵە و دەکەوێتە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیەوە.

بابەتی پێشتر

پاریس دۆناروما لە میلان دەڕفێنێت؟ لیۆناردۆ بەڵێنی گەورەی پێداوە

بابەتی دواتر

کالچیۆ میرکاتۆ: ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزان بەرانبەر دیبالا پێشکەشی یوڤی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share