نێچیرڤان بارزانی لەسەر موشەکبارانکردنی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی موشەکبارانکردنی شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات مەترسی هێرشەکە بە جدی وەربگرن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ” داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسيى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانى حكوومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140″.

سەرۆکی هەرێم وتوشیەتی، ” هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووه‌ هۆى گيانله‌ده‌ستدانى كەسێك و برينداربوونى نۆ كه‌سى دى كە ژماره‌يه‌كيان ئەمه‌ریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانييه‌كه‌ دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین”.

نێچیرڤان بارزانی داوایەکی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کردووە و ڕایگەیاندووە، “هیوادارین بە خێرایی ميكانيزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه‌ و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقييه‌كان بە بەشداريی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن”.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ” نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپى چه‌كدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فيدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزيى ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت، بۆيه‌ داوا له‌  سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ده‌كه‌م به‌په‌له‌ ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى لێكۆڵينه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت و به‌ زووترين كات هێرشكاران بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی "دزیكردن" كەسێكی دەستگیر كرد

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “لە ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا”. پێشتر ئەو چالاکوانەی مافەکانی…
Total
0
Share