بڕیاری “دوو ساڵ زیندانیكردنی توند” بۆ وەزیرێك و بەڕێوبەرێكی پێشووتر دەركرا

دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغداد كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، بڕیاری سزای زیندانیكردنی بۆ دوو كاربەدەستی حكومەتی عێراق دەركرد.

دوو سزادراوەكە، یەكێكیان ڕیاز عەبدلحەمزە عەبدلڕەزاق، وەزیری پێشووتری شارەوانیی عێراقە، كە سزاكەی دوو ساڵ زیندانیكردنی قورسە.

كاربەدەستەكەی تر، هاشم عەبدلزەهرە عەزیزە، ناوبراو بەڕێوبەری گشتیی وەزارەتی هەمان وەزارەتی شارەوانی بووە و ئەویش بە هەمان شێوە سزاكەی دوو ساڵ زیندانیكردنی قورسە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی دوو بڕیارەكەی دادگای كەرخەوە دەڵێت، “ئەو دوو كاربەدەستە، لە گرێبەستی دامەزراندن و خستنەكاری 17 كارگەی قیردا گەندەڵییان كردووە و بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بەسەردا ساغكراوەتەوە و گەندەڵییەكە لە ساڵی 2007ـدا كراوە.”

دادگاكە مافی داوە بە وەزارەتی شارەوانی سكاڵا لەسەر ئەو دوو كاربەدەستە تۆماربكات و داوای قەرەبووی دارایی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی…
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو کار بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی دەکەین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو، دەیانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی دروستبکەن. بێگەرد تاڵەبانی،…
Total
0
Share