“سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”

سەرکردەیەک لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی دەستپێبکاتەوە.

تورکی عەتبی سەرکردە لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، “گفتوگۆکانی بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە گەیشتووە بە قۆناغی کۆتایی، لە ئێستادا رەزامەندی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە بە زووترین کات”.

ئاشکراشیکرد، “هەناردەکردنەوەی نەوتی سوودی هاوبەشی بۆ بەغداد و ئەنقەرەش هەیە، بۆیە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن لە سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەکردنەکە دەستپێبکاتەوە”.

بە وتەی ئەو سەرکردە عێراقییە، هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فشارەکانی سەر بەندەری بەسرە کەمدەکاتەوە، ئەنقەرەش سوودی لێدەبینێت بە تایبەت کە بە قەیرانێکی دارایی قورسدا تێدەپەڕێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share