نوێترین زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵی

دوای خانەنشینبوونی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو دادوەرانەوە دەدات کە پێشتر داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری داواکاری خانەنشینبوونی جاسم عەبودی سەرۆکی دادگای باڵای پەسەندکرد، کە رێگای لیژنەیەکەوە پێداچوونەوە بە داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی دادگاکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی هۆکاری داوای دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان بەهۆی سەرۆکی دادگاوە بووە و ئەویش خانەنشینکرا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەکەیان پەسەندناکرێت و دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئاشکراشیکرد، دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی چەند رۆژێکی پێویستە، تا سەرۆک کۆمار مەرسومی بۆ دەردەکات و رێککارە یاساییەکانی تەواودەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share