کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا حەوت پۆلیسی فیدراڵی کوژران و برینداربوون

لە هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی داعشدا بۆسەر خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کە دوێنێ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم ئەنجامیانداوە، دوو پۆلیس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک، سەعد حەربیە ڕایگەیاند، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی چاودێری سەربە هێزی پۆلیسی فیدراڵی لە باشووری کەرکوک.

سەعد حەربیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەدا کە چەکی سووک و ئۆتۆماتیکی بەکارهێنراوە، دوو پۆلیس کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای هێرشەکە هێزی ئەمنی ڕەوانەی گوندی نگار سەربە شارۆچکەی حەویجە و دەوروبەری ناوچەکە کراوە و ئۆپراسیۆن دەستیپێکردووە.

داعش لە حوزەیرانی ساڵی 2014دا، بەتەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنباری داگیرکرد لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک کە دواتر لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە دەست ئەو ڕێکخراوە ڕزگارکران.

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی كانونی یەكەمی 2017دا، سەركەوتنی بەسەر ئەو ڕێكخراوەدا ڕاگەیاند.

سەرەڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعش-یان لە ناوچەكان شكستپێهێناوە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی ڕێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوک، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار.

بابەتی پێشتر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌كات

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئازەربایجان پێی تورکیا دەخاتە هاوکێشەی ئاگربەستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share