پەیامێك لە ‎نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە

گردبوونەوەی ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆ لە بەردەم زانكۆی سلێمانی فۆتۆ: ئەرشیف

نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆ و پەیمانگاكان داوای خەرجكردنی دەرماڵە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای پشتیوانی لەلایەن و كەسایەتییەكان دەكەن.

لە پەیامی نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی-دا هاتووە، ‎لە ماوەی ڕابردوودا وەک خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی خوێندکاران خۆپیشاندانی فراوانمان ئەنجامدا و بەرهەمی خۆپشاندانەکانمان ناچارکردنی حکومەتی هەرێم بوو بە تەرخانکردنی بودجەیەکی دیاریکراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پێدانی پاڵپشتی دارایی بە خوێندکاران بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی خوێندنی 2021/ 2022.

‎دەشڵێت، لە پاش وەرگرتنی دەرماڵەی شەشەم پێویست بە بڕیارێکی نوێ دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و وەزارەتی دارایی دووبارە ڕێنمایی بۆ دەربکات یان ڕێنماییەکەی ساڵی پار درێژەپێبدات، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری خوێندنی باڵا بە سوپاسی زۆرەوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 2022/9/7ی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیەکی پێشکەش کردووە کە تیایدا داوای بەردەوامیدان و زیادکردنی بڕی دەرماڵە دەکات بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازی بۆ ئەو مەبەستە داوای پشتیوانی لە لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییەكان دەكات و دەڵێت، داواکارین ئەو دامەزراوانەی پەیوەندیدارن بە لایەنە یاسایی و کارگێڕییەکان، ئەم بابەتە بەزووترین کات تێپەڕێنن تاوەکو دۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ڕووداوە تراژیدییەکانی ساڵی ڕابردوو تیایدا دووبارە نەبێتەوە و دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان دووبارە دانەخرێت و خوێندکار دووبارە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن نەکات کە بەهیچ جۆرێک خوازیاری ئەوە نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share