خواردنەوەیەكی هەرزان و باو شێرپەنجە چارەسەر دەكات

زاناكان بۆیاندەركەوتووە كە خواردنەوەی چای سەوز مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و كەسانی توشبووش تا ڕادەیەكی زۆر چارەسەر دەكات.

توێژینەوەیەكی ئەمریكی كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری نەیچەر كمیونیكەیشن-دا بڵاوكراوەتەوە، دەریخستووە كە خواردنەوەی چای سەوز، ڕێگری دەكات لە سەرهەڵدانی خانەی شێرپەنجە لە جەستەی مرۆڤدا.

بەگوێرەی تاقیكردنەوەكان كە زانایانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئەنجامیانداون، مادەیەك لە پێكهاتەی چای سەوزدا هەیە ناسراوە بە “پارێزەری جینۆم”، رۆڵی ئەو مادەیە ڕێگرییكردنە لە گەشەكردنی خانەی شێرپەنجە.

ئەوەی كە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە لەبارەی چای سەوزەوە پێیگەیشتوون لەوەش سەرنجڕاكێشترە، چونكە وەك دەڵێن، “چای سەوز تەنها ڕێگری لە دروستبوون و سەرهەڵدانی شانەی شێرپەنجە ناكات، بەڵكو ئەو زیانانەش چاكدەكاتەوە كە بەهۆی تێكچوونی ئۆكسجینی جەستەی توشبووانی شێرپەنجەوە دێنەئاراوە.”

ڕوونیشیانكردووەتەوە، “پێكهاتەی چای سەوز، مادەی تریش لەخۆدەگرێت كە لەگەڵ پرۆتینی دژەشێرپەنجەدا یەكدەگرن و ترشی ناوەكی و خانەی توشبوو بە شێرپەنجە چاكدەكەنەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كانیش له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ هیچ كه‌سێك…
Total
0
Share