یەکەمین وڵات کوتان بە ڤاکیسنەکەی فایزەر دەستپێدەکات

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، ڕۆژی سێشەممە 8ی کانونی یەکەم کوتانی خەڵکی بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر دەستپێدەکات.

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ کوتانی خەڵکی بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر ڕاگەیاندووە و ڕۆژی سێشەممە یەکەم بەریتانی لەناو کەرتی تەندروستیدا ڤاکسینەکە وەردەگرێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، سەرەتا کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینەکە وەردەگرن و پاشان کەسانی بەتەمەن کە بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسەکە کەمە.

ئەو ڤاکسینەی کە بەریتانیا لە هاوڵاتییانی دەدات دروستکراوی کۆماپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوبەشی لەگەڵ بیۆنتیکی ئەڵمانییە و بەپێی کۆتا داتا ڤاکسینەکە لە ٪95  بەرگری لەش لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکات.

پێشتر کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک، داوای لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کردبوو، مۆڵەتی بەپەلەی پێبدەن تا بتوانێت کوتان بە ڤاکسینەکەی دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشکرای کە هەفتانە بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و…
Total
0
Share