چین زنجیرەیەکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی تۆمارکرد

ئەمڕۆ دەسەڵاتی تەندروستیی چین تۆمارکردنی 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند، کە بەرزترین ژمارەیە لە مانگی شوباتی ساڵی 2020ـەوە لە یەکەم شەپۆلی کۆرۆنادا، هەروەها سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیشی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی “Global Times” بڵاویکردەوە، لە یەكێك لە توشبووەكاندا، زنجیرەیەکی بۆهێڵیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە، لە شارێک کە کەمتر لە 70 کیلۆمەتر لە شەنگهایەوە دوورە، جۆرە نوێیەکە لە جۆری BA.1.1ی ئۆمیکرۆنەوە گەشەیکردووە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات، جۆرە نوێیەکە لە هیچ یەکێک لە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچێت.

پێشتر دەسەڵاتی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەی تۆمارکراوە هەزار و 455 تووشبوویان نیشانەی توندیان هەیە، یانزە هەزار و 691 کەسیشیان بێنیشانەن، بەوهۆیەشەوە 25 ملیۆن کەس لە شەنگهای کەرەنتین کراون.

بابەتی پێشتر

ئەسپاس موشەکێکی نا بە داوەری سێ پەناڵتییەکەوە

بابەتی دواتر

بۆچی دوو كەس لەسەر مەریخ بە ئەستەم دەتوانن قسەبكەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share