هێزەكانی سوریای دیموكرات نۆ چەكداری داعشیان لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستگیركرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەمڕۆ هەینی 12ی شوبات بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) نۆ چەكداری داعشیان لە دەشتی دێرزوور دەستگیركردووە.
ڕوونیشیكردەوە، “ئەو داعشانە لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە ڕۆژانی پێنجشەممە و چوارشەممەی ڕابردوودا دەستگیركراون و هێزەكانی هاوپەیمانان هاوكاریی هێزەكانی هەسەدە بوون لە دوو ئۆپەراسیۆنەكەدا.”
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشكرایكرد كە لەو دوو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندیكردندا.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دەشتی خۆرئاوای دێرزوور تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەكە برینداربوون.