بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە نێوان کۆماری جیبوتی ئەفریقی و وڵاتی یەمەن هەشت کۆچبەر خنکاون و 12 کۆچبەری دیکە چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز قاچاخچییەکانی ئەو بەلەمەی کۆچبەران بە زەبری هێز کۆچبەرانیان خستووەتە ناو بەلەمەکەوە لە کاتێکدا ئەوان دڵنیابوون کە بەلەمەکە ناتوانێت ڕێگەکە تەواو بکات. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە سەرەڕای خنکانی هەشت کۆچبەر و بێسەروشوێن بوونی 12 کۆچبەر 14 کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون لە مردن. ئەو کۆچبەرانە بڕیار بووە بگەنە وڵاتی یەمەن و لەوێشەوە بە نایاسایی بگەنە وڵاتی سعودییە. بەهۆی کێشە و ناکۆکی سیاسیی و خراپی دۆخی ئابورییەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەوڵدەدەن یان لەڕێگەی دەریایی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا یان بگەنە وڵاتە دەوڵەمەندە عەرەبییەکان.
|
بابەتی پەیوەندیدار
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی بەرهەم ساڵح کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەی 12ی تشرینی یەکەم سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆببنەوە و میواندارییش بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق نێردراوە کە…
11/10/2020
ئێران ڤاکسینێکی دیکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت
بەرپرسی هونەریی پێدانی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرایکرد، ڤاکسینێکی دیکەیان لەڕێگادایە بەناوی “پاستوکواد” و ئێستا چەند قۆناغێکی…
07/01/2022
بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
20/09/2023
خامنەیی: نیوە سەرپۆش دژی ئایین و شۆڕشی ئیسلامی نییە
عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی سەرپۆشەوە رایگەیاند، نیوە سەرپۆش نە دژی بەهاکانی دین و نە…
05/01/2023