گەرمیان.. هێرش كراوەتە سەر خوێندكارێك و بە زۆر 5 هەزار دۆلاری لێ سەندراوە

لەلایەن ژمارەیەك گەنجەوە لە شاری كەلار، ڕێگری لە خوێندكارێكی زانكۆ كراوە و پاش ئەوەی بە چەقۆ هێرشیان كردووەتە سەری و لێیانداوە “بڕێك پارەشیان بەزۆر لێ سەندووە”.

گەنجێكی شاری كەلار كە خوێندكاری زانكۆیە و ناوی محەمەد لوقمانە، لەلایەن چەند گەنجێكەوە لە گەڕەكی كەلاری كۆن هێرش دەكرێتە سەری و “بڕی 5 هەزار دۆلاریشی لێ دەدزرێت”.

مامی ئەو خوێندكارە كە ناوی هیشامە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “برازاكەم خوێندكاری زانكۆیە و ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 9ی شوبات، چووەتە پێشانگای ئۆتۆمبێل بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و بڕی 5 هەزار دۆلاری پێبووە، پاشان لە گەڕانەوەدا لەلایەن سێ گەنجەوە كە دوو ماتۆڕسكیلیان پێبوو ڕێگری لێكراوە”.

مامی قوربانییەكە ئەوەشی وت، “پاش ئەوەی ڕیگری لێكراوە، چەقۆیەكیان لە دەستی داوە و زۆریشی لێدراوە و پارەكەی لێ دزراوە”.

 ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو كەسانەی بەو كارە هەستاون كلێتەیان لەسەر بووە و نەناسراونەتەوە”.

پۆلیسی گەرمیان لەو ڕوداوە ئاگادار كراوەتەوە و سكاڵا تۆمار كراوە، لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكەش دەستی پێكردووە، بەڵام خانەوادەی كوڕەكە دەڵێن، “تا ئێستا كەس دەستگیر نەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت لینکێکی نوێ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەم دەرامەتان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لینکێکی بوێی بڵاوکردەوە کە لە رێگەیەوە هاوڵاتییان دەتوانن فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی…
Total
0
Share