وەزیری دارایی بەڵێنێك بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدات

لە وەزارەتی دارایی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە پرسی یەكخستنەوەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی بەڵێنیدا كە پاڵپشتییەكی گەورەی یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیراندا كۆبووەوە

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پرسی چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەم یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێكراوە و دواتر كێشەی كەمیی پێشینەی مانگانە و گواستنەوەی هەژماری ئەو هێزانەی كە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسیان لێوەكراوە و جەختیان لە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێكخراوەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی بەڵێنی دا كە وەزارەتەكەی پاڵپشتییەكی گەورەی یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لەكۆتایدا ئامادەبووان كۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا كە بەهەموو لایەكەوە كار لەسەر یەكخستنی ئەو لیوایانە دەكەن و سەرجەم بەربەستەكان وەلا دەنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركرا كە مانگانە…
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی دەهۆڵی شەڕی ڕاگەیاندنیان کوتا

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی لەڕێی شاشەی تیڤییەوە…
Total
0
Share