نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ لەلایەن بەغدادەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوای سەردانی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەرێم هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە بە جۆرێك كە دوای ئەو هەنگاوە بابەتی ناردنی سێ مووچەی ئەمساڵ یەكلابكرێتەوە و بخرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر بدرێت

شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دوای سەردانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ هەرێم لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و وردبینی لە داتاكان كراون و واژووی لەسەركراوە كە حكومەتی هەرێم 8 ترلیۆن دیناری لای بەغدادە.

راشیگەیاند، هەرێم داوایكردووە مووچە بەدەر بكرێت لە خەرجی راستەقینە و پێویستە حكومەتی عێراق بەپێی رێككەوتنەكان بودجە و مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كردووە هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە.

وتیشی، “چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدەدەن و بڕیار لەسەر ناردنی سێ مووچەی نەدراوی ئەمساڵ و میكانیزمی ناردنەكەی دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی…
Total
0
Share