قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین لە ساڵی ڕابردوودا 30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

باڵیۆزی چین لە عێراق قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتەكەی لە 2020دا ئاشكراكردووە، “30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.

شانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاندووە، “قەبارەی بازرگانیی نێوان چین و عێراق لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 30 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار”.

باڵیۆزە چینییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو قەبارەیەش دەرخەری ئەوەیە كە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەشەی كردووە، هەروەها چەند پرۆژەی گرنگ بۆ ڕێككەوتنی نێوان عێراق و چین زیاد دەكرێت لەوانە فڕۆكەخانەی ناسرییە و وێستگەی گەرمیی سەڵاحەدین”.

باڵیۆزی چین لە عێراق ئەوەشی وتووە، “سەرجەم ئەو كۆمپانیا چینییانەی لە عێراق كار دەكەن، لەكاتی پەتای كۆرۆنادا كارەكانیان بەردەوام بوو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانیان”.

لەلایەكی دیەكەوە، دوێنێ یەكشەممە، فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە تویتەری خۆی نوسی، “قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 2020دا 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار بووە”.

باڵیۆزەكەی توركیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەوەش، كۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەربەستی 20 ملیار دۆلاری شكاندووە”.

بابەتی پێشتر

ئێران وەڵامی بایدنی دایەوە "بڕوامان بە كردار هەیە نەك قسەكردن"

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: ڕێژەی ژنانی نەخوێندەوار لە جیهاندا 63%یە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share