سەرچاوەیەک: بەپێی یاسا دەبێت هەردوو کاندید بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی یاساکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێت هەردوو کاندید پێکەوە بکشێنەوە ئەگەرنا کشانەوەی یەک کاندید قبوڵ ناکرێت.

سەرچاوەیەکی یاسایی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی یاساکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەگەر دوو کاندید خۆیان بۆ پۆستێک هەڵبژێرن و پێکەوە بچنە کێبڕكێوە، دواتر یەکێک لەو کاندیدانە بڕیاری کشانەوە بدات، بەگوێرەی یاسا تاوەکو کاندیدەکەی دیکە بڕیاری کشانەوە نەدات، ئەوی دیکەش ناتوانێت بکشێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم دۆخەدا، پـ.ـارتی شاخەوان عەبدوڵا دەکشێنێتەوە، بەڵام بەگوێرەی یاسا، تاوەکو رێبوار کەریم بڕیاری کشانەوە نەدات، پارتـ.ـی ناتوانێت فەرهاد ئەتروشی لەجێگەی شاخەوان عەبدوڵا کاندید بکات و بابەتەکە لە رووی یاساییەوە هیچ بەهایەکی نییە، لای خۆیشیەوە، رێبوار کەریم رایگەیاند، “ناکشێمەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share