ئێران: سەدام پەلاماری كەنداوی دا و ترەمپ دۆشینی

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنە لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی دەگرێت و دەڵێت، “فێرنابن”.

زەریف دیدارێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكیدا كردووە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە “ئایا ڕێككەوتنی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل، ئێران ناخاتە دۆخێكی لاوازەوە و ئەو هاوپەیمانێتییە نابێتە دژبەری ئێران؟”

وەزیری دەرەوی ئێران وتی، “دراوسێكانمان (وڵاتانی كەنداو) هێشتا فێرنەبوون كە ئاسایش لە دەرەوە ناكڕدرێت، ئەوان هەوڵیاندا ئاسایش لە سەدام حسێن بكڕین، بەڵام شكستیانهێنا.”

ڕاشیگەیاند، “وڵاتانی كەنداو یارمەتی سەدام-یان دا، كەچی سەدام بەو چەكانەی ئەوان پێیاندا، هێرشیكردە سەریان. دواتر هەوڵیاندا ئاسایش لە دۆناڵد ترەمپ بكڕن، بەڵام ترەمپ تەنها ئەوانی دۆشی، بۆیە ئیسرائیلییەكان لەو دووانە خراپتریش دەبن.”

محەمەد جەواد زەریف لە درێژەی وەڵامەكەیدا وتی، “دەبێت وڵاتانی كەنداو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكە، چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە دەبێت لە خوودی ئەم ناوچەیەوە سەرچاوەبگرێت، ئێران-یش ئامادەیە كاریان لەگەڵدا بكات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان بیانووی هەڕەشەكان بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ پڕكردنەوەی كەموكوڕییە ئەمنییەكان لە سنوورەكانی باشووری وڵاتەكەی دەگەڕێنێتەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
Total
0
Share