وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای لەسەر سێ ئێرانی هەڵگرت

ئیدارەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی هەڵگرتنی سزای ئابوریی لەسەر سێ هاوڵاتیی ئێرانی ڕاگەیاند و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەش ڕەتیدەکاتەوە لەچوارچێوەی دانوستانەکانی ڤیەننا بێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو ڕێکارانە سێ هاوڵاتیی ئێرانی گرتووەتەوە بە ناوەکانی بێهزاد دانێل میهرزاد، مانوێل فیردەوس و محەمەد ڕەزا دزفۆلیان، کەسی سێیەمییان دوو گەڕی سزاکانی ئەمریکای بەسەردا سەپێنراوە.

وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە ڕێکارەکانی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو سێ هاوڵاتییە ئێرانییە و دەرهێنانیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ئێستای ڤیەنناوە هەبێت.

جەختیشیکردەوە، هەڵگرتنی ئەو سزایانە بەمانای پێچەوانە بوونەوە یان گۆرانکاری لە سیاسەتی ئیدارەی جۆ بایدن نایەت بەرامبەر ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
زیاتر ببینە

سیاسەتی نوێی خۆی لەگەڵ جیهان ئاشكرادەكات
ئێران: چارەنووسی گەلەكەمان وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “كۆماری ئیسلامیی ئێران، چارەنووسی گەل و وڵاتەكەی وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو بەرژەوەندییە هاوبەشەكان…
Total
0
Share