مەسرور بارزانی: سەدان پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی شەنگالدا شەهید بوون

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نادیە موراد، کچە چالاک و ڕزگاربووی ئێزدی ڕایگەیاند، “سەدان پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی شەنگالدا شەهید بوون”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نادیە موراد کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە “حکومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی  ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان”.

وتوشیەتی، “ئێزیدی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکات و بۆیە پێویستە دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە”.

نادیە موراد، کچە چالاکی ئێزیدی وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە ڕفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆجۆ، داواشی کردووە بە زووترین کات ڕێکەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

بابەتی پێشتر

بایدن مەرجی بۆ ئێران دانا

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکێتی و مستەفا کازمی پرسی پشکی هەرێمیان تاووتوێ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share