وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بۆ سێ کاتژمێر کەمببووەوە.
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کێشەیەکەوە پێدانی کارەبای نیشتمانیی لە هەرێم بۆ سێ کاتژمێر کەمیکردبوو، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و بۆ نزیکەی شەش کاتژمێر زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی شوبات و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە و دەتوانین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان زیاتربکەین.