وەزیری پلاندانانی عێراق هۆكاری دواخستنی سەرژمێریی گشتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە.
خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاندووە، “بارودۆخی تەندروستی و دارایی هۆكاری دواخستنی سەرژمێریی گشتیی عێراق بوون”.
وەزیرە عێراقییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كاركردن بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق نەوەستاوە، سێكتەرە پەیوەندیدارەكان لە كاری خۆیان بەردەوامن”.
سەبارەت بە كاتی ئەنجامدانی سەرژمێرییەكەش، خالید بەتال ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە ئەو سەرژمێرییە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
وەزیری پلاندانانی عێراق ئەو وتانەی لە كۆبوونەوەیەكیدا پێشكەشكرد، كە لەگەڵ ڕیتا كۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان ئەنجامیدابوو.