بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە ڕێککەوتن بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان هێز و لایەنەکان لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جەختی لەسەر کرایەوە.

هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتن و پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا…
Total
0
Share