كوبا دەرگای زۆرینەی بەشە ئابورییەكان لەبەردەم كەرتی تایبەتدا واڵا دەكات

یەكێك لە شەقامەكانی هاڤانا لە كوبا

كوبا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە كەرتی تایبەت دەدات لە زۆرینەی بەشە ئابورییەكاندا كاربكات، لە هەنگاوێكی چاكسازیی سەرەكیدا لەو وڵاتەدا كە بەپێی سیستمی سۆشیالیستی دەوڵەت و كۆمپانیاكانی كۆنتڕۆڵی كۆی چالاكییە ئابورییەكان كردووە.

بڕیارەكە كە مانگی ئابی ڕابردوو لەلایەن مارتا ئیلینا ڤیتۆ، وەزیری كارەوە ئاشكراكرا، هەینی ڕابردوو لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كوبا پەسەندكرا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (دەیلی گرانما)ی حزبی شیوعی دەسەڵاتدار بڵاویكردەوە.

تائێستا چالاكی كەرتی تایبەت لە لیستێكی تایبەت بە بەشەكاندا كورت كرابوەوە كە دەوڵەت دایناوە و لە ساڵی 2010ەوە كاری پێدەكرێت، بەڕوونی دەركەوتنیشی لەمیانەی نزیكبوونەوەی نێوان كوبا و ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بوو لە كۆتاییەكانی 2014 سەردەمی ویلایەتەكەی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا.

وەزیری كار وتی، “لیستی پێشوو كە 127 چالاكی ڕێگەپێدراوی دەگرتەوە ڕەتكراوەتەوە” ئاماژەی بەوەشكرد كە لەمەودوا لیستێك دەمێنێتەوە تایبەت بە ژمارەیەكی كەمی كەرتە قەدەغەكراوەكان ئەوانەی لە دەست دەوڵەتدا دەبن، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرابكات.

ئەلیخاندرۆ جیل، وەزیری ئابوری كوبا لە تویتەرەوە نوسیویەتی، چاكسازییەكە “هەنگاوێكی گرنگە بۆ زیادبوونی هەلی كار”.

هاوكات ریكاردۆ تۆریس، شارەزای ئابوری لە زانكۆی هاڤانا بڕیارەكەی بە “مژدەبەخش” و “هەنگاوێك بە ئاراستەی ڕاست ناوبرد”.

پێشبینی دەكرێت ئەو بەشانەی بە داخراوی لە بەردەم كەرتی تایبەتدا دەمێننەوە ئەو پیشەسازییانە بن كە بە ستراتیژی دەوڵەت دادەنرێن، جگە لە میدیا و كەرتی تەندروستی و بەرگری.

لەئێستادا زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتیی كوبی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن، كە 13%ی هێزی كاری وڵات پێكدەهێنن، ئەوانە بەشێوەیەكی سەرەكی لە بوارەكانی چێشتخانە و هۆتێل و گەشتوگوزاردا دەخرێنە كارەوە.

س: AFP + RT

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

بابەتی دواتر

عێراق.. "بانكی فەرمانبەران" بندیوار و دوو موچەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکردووە، ئامانجی دیاریکردنی ئەم رۆژ رێزلێنان و هاوکاریکردنی…
Total
0
Share