لەناو فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن دوو فڕۆکە بەیەکیاندادا

ئەمڕۆ لەناو فڕۆکەخانەی هانیدای نێودەوڵەتی لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دوو فڕۆکە بەیەکیاندادا و بەپێی زانیارییەکان سەرنشینانی یەکێک لە فڕۆکەکە بێسەروشوێنن.

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، فڕۆكەیەکی نەفەرهەڵگری‌ ژاپۆنی له‌كاتی گه‌شتكردنیدا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی فڕین له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كاندا بەیەکیانداداوە و به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌شه‌وه‌ ئاگری گرتووه‌.

ئاشکراشیانکرد، لەناو فڕۆکەخانەکەدا توانراوە 367 سەرنشینی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە رزگاربکرێن، بەڵام باس لەوە دەکرێت پێنج کەس لە تیمی فڕۆکەی کەناراوەکان بێسەروشوێنن.

تا ئێستا هۆکاری پێدادانی دوو فڕۆکەکە ئاشکرانەکراوە و لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ژاپۆن دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ…
Total
0
Share