نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عەلی زەیدی بڕیاریدا بە یەکخستنی پێناسی گومرگی و زیادکردنی بەشە نەختینەی دراوی بیانی بۆ گەشتیاران.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی ڕێکارەکاندا، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و ڕێکخستنی سیاسەتی بازرگانی و نەختینەیی، عەلی زەیدی، ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا بە یەکخستنی پێناسی گومرگی لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان، بە شێوەیەک کە ڕێژەکەی 5% بێت.
ئەوەش هاتووە، هەروەها دەستدەکرێت بە زیادکردنی ژمارەی بەشە نەختینەکان لە دراوی بیانی کە بۆ گەشتیاران تەرخانکراوە بۆ 12 بەش لە ساڵێکدا، لەبری 6 بەش، بە بڕی (3) هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک.