ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە تاوتوێی دوو بابەت دەکات.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، لە بڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکرێت سەبارەت بە شیاوێتیی هەندێک لە ئەندامانی ژن و پیاو دراون.
هاوکات لە بڕگەی دووەم، بە ئامادەبوونی وەزیری داد، بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، تەوەرێکی گشتی بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتی زیندانییە گوازراوەکان بۆ عێراق.