مەزهەر محەمەد: گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە تاڵانی برابوون فشارەکانی سەر بودجە کەمدەکاتەوە

ڕاویژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارانەی لە گەندەڵکاران وەرگیراونەتەوە، دەخرێنە خزمەتی خەڵکەوە.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو پارانەی کە بە گەندەڵی برابوون و بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندرانەوە، فشارەکانی سەر بودجە و پێویستیی حکومەت بۆ قەرزکردن، کەمدەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، کۆی پارەکان دەخرێنە خزمەتی خەڵکەوە، هەروەها لە ڕێگەیەوە ژێرخانی ئابوریی وڵاتی پێ دەبوژێنینەوە.

وتیشی، حکومەت سەرکەوتووبوو لە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بە تاڵانی برابوون، ئەمەش متمانەی حکومەت لەلای هاوڵاتییان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share