قائیمقامیەتی هەولێر: فەرمانبەران دەتوانن بەشداریی خۆپیشاندان بکەن و نابێت شوێنی کار ڕێگرییان لێبکات

بڕیارە سبەی لە هەولێر خۆپیشاندان دژی بڕیارەكانی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت و قائیمقامیەتی شارەکەش دەڵێت، فەرمانبەران دەتوانن بەشداری بكەن و نابێت لە فەرمانگە و شوێنی كاریان ڕێگرییان لێبكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر 10:30ـی بەیانی خۆپیشاندانێكی فراوان لە بەردەم باخی شار لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە قائیمقامیەتی هەولێر باسی لەوەکرد، هەموو فەرمانبەران و خوێندکاران ئازادن بەشداری لە خۆپیشاندانەكەدا بكەن و نابێت بە بیانووی كاتی كاركردن یان هەر شتێكی دیکە، ڕێگرییان لێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share