هەولێر و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی ئایندە رێککەوتن

دوو وەفدی هەرێم لە بەغدادن و بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی داهاتوو رێککەوتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی ئاشکراکرد، ئەمڕۆ یاخود سبەی، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش رادەستی بەغداد دەکرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای کردووە، لە کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران دەکرێت و رەنگە بڕیاری ناردنی بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share