وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی سەرپەرشتیی راپەرینی هەولێری کرد و مانگی ئازار تەنها مانگی خەم و مەینەت نییە بۆ کورد بەڵکو خۆشیشی تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، راپەرینی شاری هەولێر سەلماندی کە مانگی ئازار تەنها مانگی خەم و مەینەت نییە بۆ گەلی کورد، بەڵکو رۆژی خۆشیشی تێدایە و بەخششی زۆری بۆ هاوڵاتییانی کوردستان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمه وەک هه‌ولێرییه‌كان پێمان وایه كه هۆلاكۆمان له رۆژی 11ی ئازاردا شكاند و وانەیەکی مێژووییمان به رژێمی به‌عس دا، هەربۆیە ئێمه وه‌ك هه‌ولێرییه‌كان شانازیمان به یه‌كێتییه‌وه ده‌كرد، چونكه راپه‌ڕینی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو.