پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دزینی هەشت ماتۆڕسکیل، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەکی دانیشتووی چەند گەڕەکێکی قەزای کەلار لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵایان تۆمارکرد کە ماتۆڕسکیلی سێ تایەیان دزراوە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەستاون بە دزین، کڕین و فرۆشتن بەماتۆڕسکیلەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران لە ئێستادا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە هەشت ماتۆڕسکیلی سێ تایەیان لە قەزای کەلار دزیوە و لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم فرۆشتوویانە.