پێشبینییەکانی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری دابارینی نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە کاتەکانی بەیانى زوودا نمە باران دەبێت لە ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمە باران بەردەوامی دەبێت تا دواینیوەڕۆ بە شێوەى پچڕپچڕ دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا ئەگەرى نمە باران هەیە لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە”.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر32 پلەى سیلیزى، سلێمانی 29 پلەى سیلیزى، دهۆک 30  پلەى سیلیزى، کەرکوک 35 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە   31 پلەى سیلیزى، زاخۆ 30 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 20 پلەى سیلیزى، سۆران 27  پلەى سیلیزى و گەرمیان 36  پلەى سیلیزى دەبێت.

بڕی بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە بووە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share