بەیار عومەر ڕایدەگەیەنێت، بەم سیستمەی ئێستا، کڕینی سۆپا و فێنککەرەوەش واژووی هەولێری دەوێت، ئەمەش شکستە.
بەیار عومەر، نووسەر و چالاکوان ڕایگەیاند، ئەم سیستمە مەرکەزییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، خەریکە سەرلەبەری قەوارەکە هەڵدەوەشێنێتەوە، برادەرانی پارتی زۆر جەخت لە قەوارە دەکەنەوە، ئەگەر ئەوان هێندە دڵسۆزن، دەبێت داهات و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاسۆیی دابەشبکەن.
دەشڵێت، ئەگەر فەرمانگەیەک لە پێنجوێن و کەلار داوای سۆپایەک بکات، دەبێت چاوەڕێی ڕەزامەندیی هەولێر بن، ئەمە جیا لەوەی شکسستە، لە ڕووی ئیداریشەوە وا لە پارێزگاکانی دیکە دەکات هەست بە کەمیی خۆیان بکەن