قوباد تاڵەبانی بەشداری لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی دەکات

کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتان، بیرمەندان و سەرمایەدارانی جیهان دەستیپێکرد و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بۆ دووەمین ساڵە لەسەر یەک بەشدارە لە کۆڕبەندەکەدا.

ئامانجی کۆڕبەندەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی گرفت و پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی جیهان و تیایدا پلان و ستراتیژی چارەسەرکردنی قەیرانەکان تاوتوێدەکرێن. بڕیارە قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندەکەدا باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بکات و بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتەکانەوە بخاتەڕوو.

بڕیارە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتاندا کۆببێتەوە. لەم سەردانەیدا بۆ یۆنان دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، یاوەریی جێگری سەرۆک وەزیران دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی: لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانداین

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزیری تەندروستیی عێراق، لەهەوڵی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی…
Total
0
Share