ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپیی ماڵان بە چەند قۆناغێک دابەشدەکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە بەغداد 200 ملیۆن لیتر نەوتى سپى ڕەوانەی هەرێمى کوردستان بکات، ناردنى ئەو 50 ملیۆن لیترە وەک قۆناغى یەکەم دیاریکراوە، پاش دابەشکردنیشی، 50 ملیۆن لیترى دیکە ڕەوانە دەکرێت.
وتیشی، بە گشتی بە چەند قۆناغێک بەغداد سەرجەم نەوتە سپییەکە ڕەوانە دەکات.