د. ڕێواز فایەق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لەتوپەت ناکەین، بەڵام ڕێگەچارەی دەستووری دەگرینەبەر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
د. ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستانمان خۆشدەوێت و بڕیارمان نەداوە لەتوپەتی بکەین، بەڵام ڕێگەچارەی دەستووری و یاسایی هەن کە دەست بۆ بردنیان زۆر ئاساییە.
وتیشی، هەر ئەو بنەما دەستوورییانەی کە مافت پێدەدەن کە ڕیفراندۆم بکەیت تاوەکو سەربەخۆیی وەربگریت، هەمان ئەو بنەمایانەن کە مافت پێدەدەن بژاردەی خۆتت هەبێت بۆ چۆنیەتیی حکومڕانی و خۆبەڕێوەبردن.