شەوی رابردوو بەشێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان بوو بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەکە بۆ ئەمشەو دواخرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوو بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان دواخرا، بەڵام ئەمڕۆ هەوڵی تەواو دراوە کە رێژەی یاسایی تەواوبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، نوێنەری هەڵەبجەی ئەو فراکسیۆنە و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.