سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەغداد 125 ملیار دینار لە پارەی مووچە دەبڕێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق 125 ملیار دینار لە پارەی مووچە دەبڕێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچە بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، بەغداد 120 ملیار دینار لە جێی داهاتی نانەوتی و 5 ملیار دیناریش تایبەت بە مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینان دەبڕێت؛ بەم شێوەیە 835 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share