لۆگۆی نوێی شارەوانیی سلێمانی پەسەندکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پاش 26 ساڵ، لۆگۆیەکی نوێی پەسەندکرد.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش 26 ساڵ لە هەڵگرتنی ناسنامەی بینراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشداری لە دروستکردنی وێنەیەکی ئەرێنی بۆ خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکە، هاوکات لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی نوێ و گۆڕانکارییەکانی بواری پەیوەندی و ڕاگەیاندن، لۆگۆیەکی نوێ و هاوچەرخ بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پەسەندکرا.

باسی لەوەشکرد، لۆگۆی کۆن لە سەردەمێکدا دروست و پەسەندکرابوو کە هێشتا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیای دیجیتاڵی بە ئاستی پێشکەوتوویی ئێستا نەگەیشتبوون، هەروەها لە کاتی دیزاینکردنیدا هەندێک لە بنەما و ستانداردە هاوچەرخەکانی گرافیک دیزاین ڕەنگدانەوەی تەواویان تێدا نەکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
Total
0
Share