هاووڵاتییەک بە ناوی ئارام ئیمامی بە دەستڕێژی گوللە لە شارەزوور کوژرا.
موقەدەم ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕووداوێکدا لەناو بازاڕی قەزای شارەزوور، دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەک بەناوی ئارام ئیمامی کرا و بەهۆیەوە گیـ.ـانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان، دواتر دەگەڕێنرێتەوە بۆ مزگەوتی دەروازە لە قەزای شارەزوور.