کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری، دەرکراوە و جێبەجێکراوە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داخستنی کەناڵی NRT لەم کاتەدا کە هەموو میدیا کوردییە جۆراوجۆرەکان و شەقامی کوردیی بە یەک دەنگ و یەک گوتار، پاڵپشتیمان لە بابەتێکی نەتەوەیی کردووە، لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا ئەم کارەی کە کراوە نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات.

وتیشی، ئەم بڕیارە بەبێ پرسکردن بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری، دەرکرا و جێبەجێکراوە، ئەو یاسایەی پارتی پشتیپێبەستووە لاستیکییە و پشتبەستوو نییە بەو یاسایانەی لەوبارەیەوە بەرکارن، چونکە بڕیاری راگرتنی هەر میدیایەک دەبێت بەگوێرەی پڕەنسیپ و یاساکانی وەزارەتی رۆشنبیری بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری داخستنی نووسینگەی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک جێبەجێکراوە، بەڵام لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین ئەم بڕیارە جێبەجێناکرێت، تاوەکو نەچێتەوە خانەی یاسایی جێبەجێکردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال…
Total
0
Share