بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەرمی ژنێک لە گوندی شێخ توراب دۆزراوەتەوە و چوار تۆمەتبار بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، ڕێکەوتی 29ـی 10ـی 2026، ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لە گوندی (شێخ توراب)؛ دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی هەریر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەنجام توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ک) دەستگیربکرێن.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، ئیستا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.