بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی هەموومانە بە ڕۆحی نیشتمانی و بەرپرسیارانە كاربكەین

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەركی هەموومانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی‌ ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.

‌‎وتیشی، “هیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو، ‌‎ئەركی هەموومانە بە ڕۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستوورییەكانمان. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
0
Share