شەوی ڕابردوو، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو براکە لە ئاکرێ، لە مارکێتێک بینراوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دەچن بەمەبەستی دەستگیرکردنی، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تۆمەتبارەکە پاش ڕووبەڕووبوونەوەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن، تاوەکو ئێستاش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەئێستادا نازانین تۆمەتبارەکە لە کوێیە و بەردەوام شوێنی خۆی دەگۆڕێت، لەبەر ئەوەی شوێنی خۆحەشاردانیشی لەناو ماڵەکاندایە، ناتوانین زۆر تەقە بکەین، ئەمەش ئاستەنگیی بۆ گەڕانەکانمان دروستکردووە.