شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات.

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زۆر باش بووە و بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەدابوون، کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەش بدەن.

وتیشی، ئەم بەیانییە حکومەتی هەرێم وەفدی ناردە بەغداد و تەنها ئەوە ماوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە مووچە بدات؛ هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن، رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی شەش بنێردرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “حکومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تەنها دەتوان 130 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمبهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share