وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتیى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەم مانگە 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان نادەستوورین

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندایە، کە ئەمەش…
Total
0
Share