هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی توانای خۆی پیشانی ئێران دایەوە و چاودێرانیش بە “تەپڵی دەستپێكردنی جەگ” ناوی دەبەن.
ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە بەدواداچوونێكیدا بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی دووشەممە لە میانەی ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانییدا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە سەدان فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی سووتەمەنیی هەڵگرەوە، بەسەر ئاسمانی سووریا و عێراقدا فڕین و لە ئاسمان و سنوورەكانی ئێران نزیكبوونەوە و ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی و پلە باڵای ئەمریكا بێت؛ ئەم ئۆپراسیۆنە پاش سەردانەكەی پیت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریكا بۆ بنكەی ئاسمانی ئۆڤدا لە ئیسرائیل و دیدارەكەی لەگەڵ بێنیامین نێتنیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە و پێش هەفتەیەك لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكیایەتیی تەلئەبیب دێت.
هەر بەپێی بەدواداچوونەكەی ئەكسیۆس، سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە چاودێران ئەم جووڵەیەی ئیسرائیل بە مەترسیی و هەڵگیرسانی پریشكی جەنگ لەگەڵ ئێران لە قەڵەم دەدەن، بەڵام بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی ئیسرائیل؛ “ئۆپراسۆنەکە، چاو سوركردنەوەیەك لە ئێران و ئاگاداركردنەوەیەكی ڕاستەوخۆیە تا بیر لە بە ئامانجگرتنی وڵاتەكەیان نەكەنەوە”.
ئەمەش لە كاتێكدایەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ تاراندا لە ڕێككەوتن و دانووستاندا نییە و لە داهاتوویەكی نزیكدا شتێك ڕوودادەت و بەپێی لێكدانەوەی بەشێك لە چاودێرانی سیاسییش بێت، “پێدەچێت لێدوانەکەی ترمپ و وئۆپراسیۆنەکەی ئیسرائیل تەپڵی هەڵگیرساندنەوەی كۆتا هێرشیی وێرانكار بێت بۆسەر تاران”.